فڕۆکەخانەی سەقز تا 20 ی جۆزەردان ئامادەیە و دەکرێتەوە

پارێزگاری کوردستان وتی: بەڵێندەرەکان ئەبێ هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ کە پڕۆژەی فڕۆکەخانەی سەقز تا 20 ی جۆزەردانی ئەمساڵ تەواو ببێت و بکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن موردانیا ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی سەردان لە پڕۆژەی فڕۆەکخانەی سەقز ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژە ئەبێ تا پێش لە 20 ی جۆزەردانی ئەمساڵ بکرێتەوە و چی دیکە بیانوویەک بۆ دواخستنی ئەو گەڵاڵە قبووڵ ناکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: بەرپرسان و بەلێندەران، کۆمپانیای چێ کردن و گەشەی فڕۆەکخانەکان و خۆمایش بەڵێنمان دا کە لە ماوەی دوو مانگدا فڕۆکەخانەی سەقز بکرێتەو ەو ئەو کارەش بەدڵنیاییەوە لە مێدیاکان بڵاو دەبێتەوە.

پڕۆژەی فڕۆکەخانەی سەقز لە ساڵی 1395 ەوە دەستیپێکردووە و بە پێی ڕاپۆرتی بەرپرسان جۆزەردانی ئەمساڵ دەکرێتەوە.

News Code 37241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =