ڕێبەرانی پارتی بە تۆمەتی خەیانەت لێپرسینەوەیان لێبکرێت

دوابەدوای درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا و بێدەنگی رێبەرانی پارتی لەو بارەوە، ئەندامێکی باڵای نەوەی نوێ، داوای لێپرسینەوە لە ڕێبەرانی ئەو پارتە بە تاوانی خەیانەتی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، ڕێبواری محەمەد لەو بارەوە وتی: دریژەی ئۆپراسیۆنی تورکیا و کردنەوەی بنکەی سەربازی لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە بە پاڵپشتی دەولەتی هەرێم و بەتایبەتی پارتی ئەنجام دەدرێت کە کاری سوپای تورکیا لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێری ئاسان کردووەتەوە.

ڕێبواری محەمەد زیادی کرد: درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا، بۆ سێهەمین هەفتەی بەردەوام ئەو ئەرکەی خستووەتە سەر شانی دادستێن کە لە دژی سەرجەم کەسانێک کە لەگەڵ سوپای تورکیا هاوکاریان کردووە و ئاسانکاری دەکەن بۆ بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنەکەیان، سزانامە دەربکات.

ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و هێزەکانی ئەو وڵاتە، هەوڵی کردنەوەی چەند بنکەی سەربازیی لە پارێزگای دهۆک داوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئۆپراسیۆنی ئەنقەرە دژی پەکەکە هەروا درێژەی هەیە.

News Code 37239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =