چەند کەس لە هەرێمی کوردستان ڤاکسێنی کۆڕۆنایان وەرگرتووە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند کە لە سەرتاسەری عێراق زیاتر لە 425 هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، كە زیاتر لە 70 هەزاریان لە هەرێمی كوردستانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە سەرتاسەری عێراق 425 هەزار و 628 كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

هەربەپێی ئامارەكە، لە بەغدای پاریتەختی عێراق زۆرترین كەس ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە كە ژمارەیان زیاتر لە 127 هەزار كەسە، لە دوای بەغدا پارێزگای بەسرە بە پلەی دووەم دێت كە 36 هەزار كەس ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە.

پارێزگای هەولێر سێەم پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق كە زۆرترین رێژەی ڤاكسینی كۆرۆنای تێدا وەرگیراوە، 26 هەزار و 351 كەس ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە، پارێزگای دهۆك ریزبەندی چوارەمی گرتووە 24 هەزار و 686 كەس ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە.

بەپێی ئامارەكە پارێزگای سلێمانی لە ریزبەندی شەشەم پارێزگای عێراقدایە بۆ وەرگرتنی رێژەی ڤاكسین لەلایەن دانیشتوانەكەیەوە، بەپێی ئامارەكە 20 هەزار و 592 كەس ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەریدەخات، لە هەرێمی كوردستان، 71 هەزار و 47 كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق، تائێستا لە عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە ملیۆنێك و 108 هەزار كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە زیاتر لە 998 هەزاریان چاكبونەتەوە و 15 هەزار و 741 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

News Code 37222

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =