بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جالینا پورتر جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی چوارشەممە بە کاتی واشنتۆن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا لە وەڵام بە پرسیارێک کە ئایا گۆڕینەوەی زیندانیەکان لە نێوان ئێران و واشنتۆن بەشێک لە گفتوگۆکان لەگەڵ تاران لەسەر گەڕانەوە بۆ سەر رێککەوتنی ناڤۆکییە یان نا، وتی : من لە ئەو پۆستەدا نیم کە سەبارەت بە وردەکارییەکان قسە بکەم. بەم حاڵەوە پورتر جەختی کرد کە دەوڵەتی ئەمریکا پێشوازی دەکات لە گەرانەوەی بەرانبەر بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
جولیانا پورتر هەروەها سەبارەت بە ماوەیەک کە خولی دوایی گفتوگۆکان دەخایێنێت و ئەوەی کە ئایا دوایین خولی گفتوگۆکان پێش تەواو بوونی مۆڵەتی رێککەوتنی نێوان ئاژانسی وزەی ناڤۆکی و ئێران لە مانگی مەی دەبێت وتی کە دەوڵەتی ئەمریکا ئێستا هیچ پلانێکی تایبەتی بۆ ئەو باسە نییە.
بۆچوونی ئێوە