قەسر شیرین کرایە ناوچەی ئازادی بازرگانی

پارێزگاری کرماشان وتی: بە پەسەند کردنی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممەیان، قەسر شیرین بە شێوەی فەرمی کرایە ناوچەی ئازادی بازرگانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هووشەنگ بازوەند ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی دوێنێی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات، دوای باس و گفتوگۆی کارناسانەی ئەندامانی مەکۆ و لێکدانەوەی ڕاپۆرتەکانی کۆمیسیۆنی ئابووری مەکۆ و وەرگرتنی ڕای ژمارەیەک لە نوێنەرانی مەجلیس لە کۆبوونەوەکە، کردنەوەی 13 ناوچەی تایبەتی ئابوور و حەوت ناوچەی ئازادی بازرگانی پەسەند کرا.

ناوبراو زیادی کرد: شاری قەسر شیرینیش لە ڕیزی ئەو پەسەند کراوانە بوو کە لە نیازپاکی ئەندامانی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات دەسخۆشی دەکەین.

News Code 37176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =