بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلیڕەزا مەرزبانی ڕایگەیاند: لە شەوی شەهادەتی ئیمام عەلی سنوورەوانێکی هێڵی سفری سنووری مەریوان لە کاتی کۆنترۆڵ و چاوەدێری هێڵی سنووری، لە ناوچەی دەرەناخێ مەریوان لەگەڵ دژە شۆڕش بەشەڕدا هات.
ناوبراو زیادی کرد: بە بەرخۆدانی بێ وێنە و گیانفیدایانەی هێزەکانی سنوورەکانی ڕێگری کرا لە هێرشی تیرۆریستەکان و دزەیان بۆ ناو خاکی ئێران و ئەوانەش کە هێرشیان کردبوو بە یارمەتی تاریکیایی شەو و کێوەکانی ناوچەکە توانیان خۆیان بخەنە نێو خاکی عێراقەوە.
سەردار مەرزبانی ڕایگەیاند: لە ئەو پێکدادانەدا ستوان سێهەم حسێن ناموەر بە گینافیدایی لە بەرانبەر دوژمنی چەکدار و دژە شۆڕش وەستایەوە و بریندار بوو کە بە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، هەوڵی کادیری دەرمان و پزیشکی بۆ ئەو سنوورەوانە کاریگەر نەبوو و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
ناوبراو زیادی کرد: شەهیدی سنوورەوان حسێن ناموەر خاوەن ژن و دوو منداڵ و خەڵکی قوروە بوو.
بۆچوونی ئێوە