بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، فایق یەزیدی ئەندامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق کاردانەوەی بە ساز کردنی بنکەی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و وتی: ئەم کارە بە هاودەنگی مەسعوود بارزانی سەرۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئەنجام دەبێت.
ئەو وتیشی: ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕوو ئەدات، ئاکامی ڕێککەوتنی نێوان حیزبی دیموکرات و تورکیایە. عێراق دەبێ دژی تورکیا بوەستێت نەک ئەوەی کە بانگهێشتی کارداری ئەنقەرە بکات.
ناوبراو سەبارەت بە بەشداری سەربازی ئەمریکا لە عێراقیش وتی: ئەمەش بە ڕێککەوتنی دەوڵەتی عێراق بەردەوامە.
بۆچوونی ئێوە