AP ١٤٠٠ گوڵان ١٢ ١٦:١١

لافاو ١٣ گوندی باکووری ئازەربایجانی ڕۆژاوای گرتەوە

لافاو ١٣ گوندی باکووری ئازەربایجانی ڕۆژاوای گرتەوە

بەڕێوەبەری جەماوەری مانگی سووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: لافاو ١٣ گوندی باکووری ئازەربایجانی ڕۆژاوای گرتۆتەوە و مانگی سوور خەریکی یارمەتی دان بە زیان لێکەوتووانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیر جەعفەرزادە لەم بارەوە وتی: لە دوێنێ ئێوارەوە بارینی باران و سێڵاو شارەکانی چایپارە، خۆی، چاڵدران و پولدەشتی گرتۆتەوە و ١٣ گوندی ئەم شارانەش پێوە گلاون و تووشی زیان بوون.

ئەو وتیشی: تا ئێستا چەندین تیم و ئەندامی جەماوەری مانگی سوور بۆ یارمەتی دان بە خەلکی ئەو گوندانە بۆ ناوچەکە نێردراون و کەلوپەلی پێویست لە نێوانیاندا بڵاو کراوەتەوە.

News ID 37118

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha