بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە هەماهەنگی عێراق و سووریا لەسەر ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان و رێگری لە هاتوچۆی تیرۆریستەکان لە خاکی سووریا بۆ عێراق هەواڵی دا.
سەرتیپ تەحسین جەفاجی، وتەبێژی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق وتی کە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ عەرەبستان و ئۆردۆن بەتواوەتی ئەمنە و دوو وڵاتەکە هاوکاری بەربڵاویان لە بواری گۆڕینەوەی زانیاری و شوێنگیری تیرۆریستەکان هەیە.
ناوبراو زیادی کرد کە سنوورەکانی عێراق لەگەل سووریاش پێویستی بە هەوڵی جیدی هەیە و ئەو ناوچە تووشی بۆشایی ئەمنیی بووە. ناوبراو وتیشی کە کاناڵێکی ئاوی بە درێژایی 220 کیلۆمەتر و پانایی و قووڵایی 3 مەتر خەریکە چێ دەکرێت و بنکەی چاوەدێری و سیمی سنووری و کامیرای گەرمایی لە درێژایی سنوورەکانی دوو وڵاتەکە دانراوە.
خەفاجی وتیشی کە هێزەکانی سوپا و پێشمەرگە سەبارەت بە ئاسایشی ئەو ناوچە لە هەماهەنگی تەواودان.
ناوبراو جەختی کرد کە هێزەکانی ئێمە هەروەها لە ڕێگای هێزە هاوپەیمانەکان لەگەڵ هەسەدەش لە هەماهەنگیدان و زانیاری دەگۆڕنەوە.
Your Comment