بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی لێکرا.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتوەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی پێشوازی لێکراوە و دواتر لە هۆڵی پێشوازی فڕۆکەخانە بۆ ماوەیەکی کورت پێکەوە کۆبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیوەنیدەکانی نێوان هەولێر و تاران تاوتوێ دەکەن.

هەر ئێستا وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی وەفدێک گەیشتە هەرێمی کوردستان.
News ID 37043
Your Comment