بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە شرۆڤەی سەفەری خۆی بۆ عێراق و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: گفتوگۆی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح، سەرۆک وەزیران کازمی، سەرۆکی پەرلەمان حەلبووسی، وەزیری دەرەوە فواد حسێن و ڕێبەرانی باڵای شیعە و سوننە هەبوو.
زەریف هەروەها جەختی کرد: وەبەرایەتی ئێران دراوسێکانن.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی گرینگی عێراق لە ناوچەکەش وتی: لە ڕۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکە پێشوازی دەکەین.
وەزیری دەرەوە هەروەها لە شرۆڤەی بەرنامەکانی داهاتووی شاندی دیپلۆماتکاری ئێران لە سەفەر بۆ عێراق وتی: ئەمڕۆ دیداری زیاتر لە بەغدا و هەولێر ئەنجام دەبێت.
Your Comment