بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی سەماکردنی كوڕو كچەكەی شەقامی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی بووە هۆی ناڕەزایەتی و ئاڵۆزیی خەڵکی هەرێمی کوردستان، خەڵک ئەو کارەیان بە بێ ڕێزی و بێ حورمەتی بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەسف کرد.
ڕۆژی رابردوو ژمارەیەک لە گەنجانی شاری سلێمانی و خەڵکی ڕۆژووەوانی ئەم ناوچەیە لە وڵامدانەوە بەو کارەی ئەو کوڕ و کچە هەستان بە خوێندنی نوێژی جەماعەت لە شوێنی سەماکردنی ئەوان.
لە کاردانەوە بە ئەو سەماکردنە و هەروەها بێڕێزی کردنی کەسانێک بە قورئانی پیرۆز لە شاری هەولێر، فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەرپرسیاری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە کۆمەڵگەدا تەنها دەسەڵات و حکومەتە، ئەوەی روودەدات پێمان دەڵێت ئێمە دەسەڵات و دەسەڵاتدارێکمان هەیە کە هیچ ویژدانێکی ئینسانییەتی نەماوە.
لەسەر بەرزبونەوەی حاڵەتەكانی كوشتن و دڕاندنی قورئان و سەماكردنی كوڕ و كچێك، فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەرپرسیاری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە کۆمەڵگەدا تەنها دەسەڵات و حکومەتە، دەسەڵاتی گەندەڵی ستەمکاری هەرێم کە خەمی ئەوەڵ و ئەخیری برسیکردنی خەڵک و تێرکردنی ورگ و پڕکردنی گیرفانی خۆیانە، چۆن خەریکی ڕووخاندنی بناغەی خێزان و لە ڕێی خێزانیشەوە لەبەریەکهەڵوەشانی کۆمەڵگەیە.
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو هەموو تاوانی کوشتن و خۆکوشتنەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا تۆمارکران و ئەو بێباکی و خەمساردی و پشتگوێخستنەی دەسەڵاتیش لەبەرامبەریدا پێمان دەڵێت "ئێمە دەسەڵات و دەسەڵاتدارێکمان هەیە کە هیچ ویژدانێکی ئینسانییەتی نەماوە و خۆی و حاشیەکەی سەلامەت بن، کۆمەڵگە ئاو بیبا و ئاگر بیسوتێنێت هیچ خەمی نیە و ڕەنگە بە بەرژەوەندی خۆشی بزانێت".
فراكسیۆنی كۆمەڵیی دادگەری جەختدەكاتەوە لەوەی، دڕاندنی قورئان لە هەولێر سەماکردنی كوڕو كچەكەی شەقامی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی، ئاماژەیە كە ئەم دەسەڵاتە لەگەڵ بێویژدانییەکەی، بە پلان و پیلان لە هەوڵی بریندارکردنی شعوری مسوڵمانان و شکاندنی ئەو سنورانەیە کە خوای گەورە قەدەغەی کردوون.
Your Comment