AP ١٤٠٠ گوڵان ٢ ٠٩:٢٣

ئاژانسی وزە لە ڕاپۆرتێکدا بۆ شۆرای حوکام:

ئێران دامەزراندنی سانتریفیوژی پێشکەوتووی لە نەتەنز ڕاگەیاندبوو

ئێران دامەزراندنی سانتریفیوژی پێشکەوتووی لە نەتەنز ڕاگەیاندبوو

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ڕاپۆرتێکدا بۆ شۆرای حوکام ڕایگەیاند کە ئێران دامەزراندنی سانتریفیوژی پێشکەوتووتری لە ناوەندی پیتاندنی نەتەنز بە شێوەی فەرمی ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر گۆڤاری والێستریت ژۆرناڵ بەرەبەیانی پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند کە ئێران بڕیاری خۆیی بۆ دامەزراندنی سانتریفیوژی پێشکەوتووتری لە ناوەندی پیتاندنی نەتەنز بە ئەو بنکەیە ڕاگەیاندووە.

ئەو گۆڤارە هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا، بە پێی بەڵگەگەلێکی نوێ کە ڕادەستی شۆرای حوکام کراوە ڕایگەیاندووە: ئێران بە شێوەی فەرمی بەرنامەکانی خۆیی بۆ گەشەی سانتریفیوژی پێشکەوتووەی ئای ئاڕ 4 لە ناوەندی پیتاندنی نەتەنز بە ئاژانس ڕاگەیاندووە.

News ID 36957

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha