واشنتۆن ئامادەی هەڵوەشاندنەوەی هەندێک گەمارۆکان لەسەر ئێرانە

گۆڤاری والێستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەی ئاگادار لە ئامادەیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی سزاکان لەسەر بەشگەلێکی گرینگ لە ئابووری ئێران لەوانە نەوت و بانکی ناوەندی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری والێستریت ژۆرناڵ، سەرچاوە ئاگادارەکان لە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئامادەیی ئەو وڵاتە بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆکان لەسەر هەندێک لە بەشە گرینگەکانی ئابووری ئێران لەوانە نەوت و بانک هەواڵیان داوە.

بە پاگەندەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، ئامانج لە ئەو هەوڵە یارمەتی بە کەم کردنەوەی دژایەتییەکان لە دانوستانەکانی ڤیەنایە. دوو سەرچاوەی ئاگادار پاگەندەیان کرد کە ئەمریکا ئامادەیە تا سزاگەلێک کە بە بیانووی تیرۆریزم لەسەر بانکی ناوەندی ئێران، کۆمپانیا نەوتییەکان و کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتکێشی ئێران و هەروەها هەندێک لە بەشە گرینگەکانی ئابووری ئێران لەوانە فوولاد و ئالمینیۆم، سەپێندراوە، هەڵبوەشێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی والێستریت ژۆرناڵ، سەرەڕای ئامادەیی دەوڵەتی بایدن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ سەپێندراوەکان لەلایەن دەوڵەتی پێشووی ئەمریکاوە دژی ئێران، هەندێک بەرپرسی ئەمریکا وتوویانە کە مافی هێشتنەوە هەندێک لە سزاکان لەوانە بەرنامەی مووشەکی ئێران و هەروەها پشتیوانی تاران لە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەیان هەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی کۆماریخوازی ئەمریکاش ڕۆژی چوارشەممە گەورەترین پاکێجی گەمارۆی مێژوو دژی ئێرانی ڕوونوێنی کرد. گۆڤاری ئەمریکی واشنتۆن فری بیکەن لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەو پاکێجە گەمارۆییە پاگەندەی کرد کە ئەو هەوڵە سیمبۆلیکەی پارتی کۆماری خواز، لەمپەرێک لەسەر ڕێگای دیپلۆماسی دەوڵەتی جۆبایدن لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و گەڕانەوەی واشنتۆن بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەبێت.

News Code 36955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =