ئێران و ئەمریکا بەرەو گەڕانەوەی هاوکات بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەڕۆن

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی لە ئەگەری ڕێککەوتنی تاران-واشنتۆن بۆ گەڕانەوەی هاوکات بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەواڵی دا، لە حاڵێکدا کە ئێران دەڵێت ناچێتە ژێر باری هیچ ڕێککەتنێکی هەنگاو بە هەنگاو یان کاتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانوستانەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا ئەو جۆرە کە میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا دەڵێت، چووەتە قۆناغی نووسینی ڕەشنووسەوە کە جۆرێک پێشكەوتن دێتە ئەژمار لە حاڵێکدا ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست پاگەندەی کرد کە ئێران و ئەمریکا خەریکی ڕۆییشتن بەرەو هەنگاوی هاکات و بەردەوام بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکین.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە سەرۆکایەتی شاندی دانوستانکاری ئێرانی لە ڤیەنا لە ئەستۆیە، بە ڕەت کردنەوەی ئاوەها پاگەندەگەلێک دەڵێت: ئێران تەنیا سەبارەت بە هەنگاوی کۆتایی بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئێران گفتوگۆ دەکات و دەنگۆگەلێک وەکوو گەڵاڵەی هەنگاو بە هەنگاو یان ڕێککەوتنی کاتی، بێ بنەمایە.

لە هەر حاڵدا، ئەو جۆرە کە جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەڵێت، ڕۆژی ڕابردوو، گفتوگۆکان لە پرسی گشتییەوە گەییشتووەتە وردەکاریگەلێک وەکوو چۆنیەتی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پێبەندی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

News Code 36922

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =