AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٩ ١٤:٣٢

سەرۆکی دایرەی پاراستنی ژینگەی بانە هەواڵی دا؛

بێچووە شێرێکی قاچاخ لە سنووری بانە دۆزرایەوە

بێچووە شێرێکی قاچاخ لە سنووری بانە دۆزرایەوە

سەرۆکی دایرەی پاراستنی ژینگەی بانە لە دۆزینەوەی بێچووە شێرێکی قاچاخ لە سنووری بانە و سزای 300 ملیۆن ڕیاڵی قاچاخچییەکە هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕەحمان ڕەحیم پوور لەم بارەوە وتی: قاچاخچییەکە کە دەیویست ئەم بێچوە شێرە لە سنووری بانەوە بباتە دەرەوە، بە وشیاری هێزەکانی پاراستنی ژینگەی پارێزگا ناسێندرا و لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە سزای 300 ملیۆن ڕیاڵی بە سەردا سەپا.

ئەو وتیشی: بێچوە شێرەکە بۆ پارکی پەردیسانی وڵات گوازرایەوە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

ناوبراو جەختی کردەوە: بە پێی یاسای ڕاوکردن، کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە ئاژەڵێکی ژینگە بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی ڕێکخراوەی پاراستنی ژینگەی وڵات قەدەغە و نایاساییە و کەسێک ئەم یاسا پێشێل بکات، بە پێی یاسا لە گەڵی هەڵسوکەوت دەکرێ.

News ID 36891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha