بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگەیاند: هێزه‌كانیان له گوندی "البومفرج"ی قه‌زای داقوق له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك موشه‌كی جۆری "هاوه‌ن"ه‌وه كرانه ئامانجێكی تیرۆرستانی داعش، به‌و هۆیه‌وه چه‌كدارێكیان كوژراوه و 5 (پێنج) چه‌كداری دیكه‌شیان برینداربون.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندبو، 6 (شه‌ش) مووشه‌ك ئاراسته‌ی باره‌گایه‌كی حه‌شدی عه‌شایه‌ری سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له باشوری كه‌ركوك كراوه و به‌وهۆیه‌وه، سێ سه‌ربازی عێراقی و دو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی برینداربون.
ئه‌وه‌شی خستبوه‌ڕوو، دوای هێرشه مووشه‌كیه‌كه، له‌گوندی "البو شه‌هاب"ی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ڕێگه‌ی قه‌ناسه‌وه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
Your Comment