هەڵوێستی ئۆکراین لە سەر داکەوتنی فڕۆکەکە سیاسی و درۆیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەرپرسانی ئۆکراینی هەوڵ دەدن کەڵکی سیاسی لە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکە بگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئۆکراین سەبارەت بە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکە ئۆکرانیەکەی ڕەتیکردەوە.

 خەتیب زادە وتی : دوای ئەو هەموو ڕاپۆرتە پسپۆڕانە و کارناسانە ، هەندێ لە بەرپرسانی ئۆکراین هێشتا بیرۆکەی سیاسی و لێڵی زەینی خۆیان بۆ میدیاکان بڵاو دەکەنەوە.

 ئەوەشی وت کە ئێران ئامادەی دانوستانە لە گەڵ هەموو لایەنەکان بە گوێرەی یاسا و پێودانی نێودەوڵەتی.

News Code 36856

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha