توانایی پیتاندنی ئۆرانیۆمی 90 لە سەدمان هەیە

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، یەکێک لە بەرنامەکانی 100 ڕۆژی کۆتایی دەوڵەتەکی خۆیی، هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا یەکێک لە بەرنامەکانی دەوڵەت لە 100 ڕۆژی کۆتایی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان وەسف کرد و جەختی کرد: ئێستا سەربازانی دیپلۆماسی ئێمە لە ڤیەنا خەریکی هەوڵدانن. بۆ ئێمە گرینگ نییە دوژمن چ کاتێک لە بەرانبەر یاسا چۆک دادەدات بەڵام دڵنیاین هیچ ڕێگایەک لە بەردەم ئەمریکا و وڵاتانی دیکە کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکین، نییە و تەنیا ڕێگا ئەوەیە کە بگەڕێنەوە سەر بڕیارنامەی 2231 و ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەگەر ئەو کارە بکەن ئێمەش دوای سەلماندنی پرسەکە، دەگەرێینەوە سەر سەرجەم بەڵێنە ناڤۆکییەکانمان، وتی: کەواتە نیگەرانی ئەمریکا و ئەورووپا لەسەر پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم و زیاتر کردنەوەی بێ هۆیە.

ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە پێشتریش دەمانتوانی ئۆرانیۆمی 60 لەسەدی بەرهەم بهێنین ڕایگەیاند: هەر ئەمڕۆش ئەگەر بمانەوێت دەتوانین پیتاندنی 90 لەسەدی ئەنجام بدەین. ئێمە بەدوای بۆمبی ناڤۆکییەوە نین، ئەوە ئێوەن کە بۆمبی نوێ چێ دەکەن.

News Code 36841

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha