بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی مەسیرە، سەید عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان، پەیامێکی دەرکرد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا هێناویە بە کەڵکوەرگرتن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەتوانرێت زۆربەی کێشەکانی ئۆمەتی ئیسلامی چارەسەر بکرێت.
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا جەختی کرد: ئێستاکە کۆمەڵگای مرۆیی لە ژێر سوڵتەی زلهێزە زاڵمەکان و لە سەروویانەوە ئەمریکا و ئیسرائیل تووشی کێشە هاتووە. هەر بۆیە لە ئەم قۆناغەدا، ئۆمەتی ئیسلامی زۆر پێویسی بە ڕێنوێنی ئیلاهی و قورئانی هەیە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەوە سێ گۆشەی ئەمریکا، بریتانیا و ئیسرائیل بوون کە بۆ ئەوەی کە خۆیان دوور بن لە تێچوو و پاشهاتەکانی شەڕی یەمەن، عەرەبستان و ئیماراتیان بۆ دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن هەڵبژارد.
Your Comment