بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئێکۆنۆمیست تایمز پێوەندیی ئێستای پارتی داد و گەشەی تورکیا بە ڕێبەریی ئەردۆغانی لە خراپترین حاڵەت وەسف کردووە و هۆشداریی داوە کە ئەردۆغان نابێت چی دیکە چاوەڕوانی پاڵپشتی دەنگدەرانی کورد بێت چونکوو ئەگەری هەیە بۆ هەمیشە لە دەستیانی دابێت.
ئەو گۆڤارە خەڵکی تورکیای بە شێوەی یەکسان لایەنگر و دژبەری ئەردۆغان وەسف دەکات بەڵام جەختی کردووە کە ئەوە کوردەکانن کە سەرکەوتووەکە دیاری دەکەن.
ئێکۆنۆمیست تایمز هۆشداریی داوەتە ئەردۆغان کە قەدەغە کردنی چالاکی هەدەپە ناتوانێت بە واتای ئەوە بێت کە لایەنگرەکانی لەمەوپاش دەنگ دەدنە ئاکەپە بەڵکوو ئەگەری هەیە کوردەکان کە دەنگیان لە شارەکانی ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ چارەنووس سازە، وەکوو دوایین هەڵبژاردنەکە بدرێتە ئۆپزیسیۆن.
Your Comment