بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی پازدەهەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژی ناڤۆکی، وتی: بەختەوەرانە سەرەڕای هەموو گوشارەکان و گەمارۆکانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گەڵاڵە و پرۆژەی جۆراوجۆر لە بواری تەکنۆلۆژی ناڤۆکی لە وڵاتی ئێمە بەڕێوە چووە و شوێنگیری کراوە.
وتیشی: پاش پەسند کردنی یاسای هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان، ئەم ڕاستییە ڕوون بووەوە کە ژێرخان و بنەماکانی ئەم پیشە نەتەوەییە بە هەستیاری زۆرەوە پارێزراوە.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: ناساندنی 133 دەستکەوتی نوێ لە بوارەکانی پیشەیی، تەندروستی و کشتوکاڵ و هەروەها یارمەتی دانی گەڵاڵەکانی دابین کردنی وزە لە ئاستی نەتەوەییدا، نیشاندەری ئەوەیە سەربازانی ئەم گۆڕەپانە وەستانیان نییە.
ساڵحی لە درێژەدا دەستکەوتەکانی ئەم بوارەی ناساند و ئەوانەی هۆی شانازی و لێهاتوویی ئێرانییەکان زانی و وتی: یەکێک لە ئاکامەکانی تەکنۆلۆژی ناڤۆکی بۆ وڵاتی ئیمە، بوژانەوەی پیشە ئیستراتژیکەکان لە ئاستی ئێرانە.
ڕاشیگەیاند: ئێمە هەر وەکوو پێشوو پێویستمان بە پشتیوانی خەڵکی ئێرانە و دڵنیاین لە ژێر سێبەری یەکگرتوویی، هاودڵی و پێبەند بوون بە دروشمی یەکگرتوویی، ئامانجە بەرزەکانی ئێران بەدی دێنین.
بۆچوونی ئێوە