یاری نوێی ئەمریکا لە عێراق؛ هەوڵ بۆ ڕاگرتنی بەرخۆدان بە ڕێککەوتنی سیاسی

قۆناغی سێهەمی دانوستان ستراتیژیکەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لە حاڵێکدا کۆتایی هاتووە کە وێدەچێ ئەمریکییەکان لەوانە بۆ ڕاگرتنی گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق هەوڵیان داوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، قۆناغی سێهەمی دانوستانە ستراتیژیکەکانی نێوان دەوڵەتی عێراق و ئەمریکا کۆتایی هات. هەردوو لایەن پاش کۆتایی هاتنی ئەم قۆناغە لە دانوستان، بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەکی هاوبەش داکۆکیان کردە سەر درێژەی هاوکارییەکان و ڕایانگەیاند لەم  دانوستانەدا جگە لە بابەتی سەربازی و هێمنایەتی، لەسەر بابەتی ئابووریش باس و وتووێژ کراوە.

ڕاستییەکە ئەوەیە کە قۆناغی سێهەمی وتووێژەکان لە سەر خواستی ئەمریکا بەڕێوە چووە. هۆکاری سەرەکی ئەم داخوازییە، گوشاری گرووپەکانی بەرخۆدان  و ڕێبەرانی ئەوان لە گۆڕەپانە سیاسی و سەربازییەکان بوو.

هۆکاری بەڕێوە چوونی دانوستانەکان، گوشار لە سەر ئەمریکا بووە

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، کاروانە لۆجیستیکەکانی پێوەندیدار بە سەربازانی عێراقی لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە کرانە ئامانجی هێرشە سەربازییەکان. واشنتۆن لەم هێرشانەدا تووشی خەسار بووە. گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراقیش ڕایانگەیاند مەبەستی ئەم هێرشانە ئەوەیە کە بە ئەمریکا بڵێین رێگا چارەیەک جگە لە چوونە دەرەوە لە عێراقیان نییە.

سەرۆکی  ئیتیلافی فەتحی عێراق ڕایگەیاند؛ ئێمە بە هیچ شێوەیەک، داگیر کردنی خاکەکەمان قبووڵ ناکەین. نامانەوێ هیچ پێوەندییەکی سەربازیمان لە گەڵ ئەمریکا ببێت و ئەم بڕیارەش ناگۆڕدرێت.

بوونی سەربازانی ئەمریکیی لە خاکی عێراق نایاساییە

ناوبراو وتیشی: بەشداری سەربازانی ئەمریکیی لە خاکی عێراق نایاساییە. ئێمە پێمان وایە سەربازانی ئەمریکیی دەبێ ئەم وڵاتە بە جێ بێڵن. ئیدی ناکرێ بەشداری سەربازانی ئەمریکیی لە عێراق قبووڵ بکرێت.

بە تەواوەتی لێمان ڕوونە کە ئەمریکا بە مەبەستی ڕزگار بوون لە گوشارە سیاسی و سەربازییەکان، ئەم قۆناغە لە دانوستانەکانی بەڕێوە برد.

بەرپرسە ئەمریکییەکان نەک هەر نایانەوێ لە عێراق بڕۆنە دەرەوە، بەڵکوو دەیانەوێ سێناریۆیەکی نوێ بۆ زیندوو کردنەوەی داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆماری جۆ بایدن ڕێک بخەن.

 

News Code 36743

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =