بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر پاپۆڕی بازرگانی ئێران لە دەریای سوور، وتی: پاپۆڕێکی بازرگانی ئێران بە ناوی ساویز ڕۆژی سێشەممە 17 ی خاکەلێوە نزیک کاتژمێر 6 ی بەیانی بە کاتی ناوچەیی لە دەریای سوور و لە نزیک کەنارەکانی وڵاتی جیبۆتی بەهۆی تەقینەوەیەک کە سەرچاوەکەی تاوتوێ دەکریت، تووشی خەسار ورد بووە.
ناوبراو جەختی کرد: بە پێی ڕاگەیاندنی پێشووی فەرمی و هەماهەنگی ئەنجام دراو لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە دەریاوانییەکان وەکوو بنکەی مەرجەع، پاپۆڕی ناسەربازی ساویز بۆ ئاسایشی دەریاوانی لە هێڵی پاپۆڕوانی و ڕووبەڕوو بوونەوەی دزانی دەریایی لە ناوچەی دەریای سوور و خەلیجی عەدەن جێگیر کرابوو. ئەو پاپۆڕە وەکوو وێستگەی لۆجستیکی ئێران لە دەریای سوور کاری دەکرد و کەواتە ئەرکی ئەو پاپۆڕە پێشتر بە شێوەی فەرمی بە لایەنی پێوەندیدار ڕاگەیێندرابوو.
Your Comment