بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلفورات نیوز، ساڵح ئەلعەکیلی، شرۆڤەکارێکی عێراقی وتی: لە دانووستانەکانی عێراق و ئەمریکا نابێ باسی درێژەدان بە بەشداری سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراق بکرێت.
ئەلعەکیلی ڕوونی کردەوە: هۆکاری درێژەدان بە وتووێژ و دانووستانی ئەمریکا لە گەڵ عێراق، مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی عێراقە. نوێنەرانی پارلەمان و خەڵکی عێراقیش خوازیاری چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکانن.
Your Comment