بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارمان وەتەن دووست ڕایگەیاند: لە 28 ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بەگشتی 16 هەزار و 6 موسافری نەورۆزی لە هۆتێل، میوانخانەکان، شوێنە گەشتیارییەکان و هۆتێل ئاپارتمانەکانی پارێزگای کوردستان نیشتەجێ بوون و لە ئەم ڕۆژانەدا 738 هەزار و 864 موسافر و گەشتایری نەورۆزیش لە شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی پارێزگا سەردانیان کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: دەریاچەی زرێبار لە شاری مەریوان، عیمارەت و ماڵە مێژووییەکان لە شاری سنە، شاری هەورامان، گوندی پاڵەنگان و بازاڕچەکانی بانە و سەقز، ئەمساڵ زیاترین ڕێژەی سەردانی گەشتیاری نەورۆزیان هەبووە.
ئارمان وەتەن دووست درێژەی دا: مۆزەخانەکان بریتی لە مۆزەخانەی خەڵکناسی ماڵی کورد، مۆزەخانەی سنە و ئەشکەوتی کەرەفتوو و هەروەها هەندێک ئاسەواری مێژوویی وەکوو عیمارەتی حەبیبی، عیمارەتی موشیردیوان لە ڕۆژانی پشووی نەورۆزی 1400 کراوە بوون و موسافران سەردانیان کردووە.
بۆچوونی ئێوە