شەڕی یەمەن و عەرەبستان لە ماراب خەست تر دەبێتەوە

هێزەکانی ئەرتەش و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لە بەرەی ماراب پێشڕەوی بەرفراوانیان بووە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلئەخبار نووسی: هێزەکانی سەر بە عەبد رەبە مەنسوور هادی و میلیشیاکانی ئەلقاعیدە و تیرۆریستانی سەر بە داعش ناوچە ستراتێژیکەکانی بەرەی ڕۆژاوای شاری مارابیان لە دەستەوە بووە.

 هەروەها لە هەواڵەکاندا هاتووە کە شەڕ لە بەرەی ماراب خەست بووەتەوە و هێزەکانی یەمەن توانیویانە بنکەی سەربازی سەحنولجین و چەندین ناوچەی دیکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

News Code 36593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha