AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١٠ ١٠:٥٥

دوای چین؛

ئێران لەگەڵ ڕووسیاش پەیمانی هاوکاری واژۆ دەکات

ئێران لەگەڵ ڕووسیاش پەیمانی هاوکاری واژۆ دەکات

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوای ئەوەیە کە لەگەل ڕووسیاش پەیمانی درێژخایەن و ستراتیژیک هاوکاری واژۆ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا زولنوور سەبارەت بە هاوکاری ستراتیکی ئێران و چین وتی: یەکێک لە گرینگترین ڕێگاکان بۆ بێ کاریگەری کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران ئەوەیە کە ئێمە لەگەڵ وڵاتانی گەورە پێوەندی درێژخایەن و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەروەها وڵاتانی ناوچەکە لە ئاستی بەربڵاودا هاوکاری ئابووریمان هەبێت.

ناوبراو درێژەی دا: کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لە چین، بەدوای ئەوەیە کە لەگەل ڕووسیاش پەیمانی درێژخایەن و ستراتیژیک واژۆ بکات کە هەم دانوستانە ئابوورییە دوولایەنەکان تۆکمە بکاتەوە و هەم لە بواری چالاکی هاوبەش دەتوانێت ڕێگاخۆشکەر بێت.

زولنوور وتیشی: ئێمە بەدوای هاوکاری هاوبەش و دانوستانی دوولایەنە لەگەڵ ئەو وڵاتانەین لە بواری خزمەتگوزاری ڕێگای ئاسنی، رێگاوبان، پاڵاوتنگە، پێترۆکیمیا، ئۆتۆمبیل سازی، نەوت، گاز، ژینگە و کۆمپانیای زانست بنەماین چونکوو دەتوانێت لە پووچەڵ کردنەویە گەمارۆکان ڕۆڵی کاریگەری هەبێت.

News ID 36589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha