بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیەنراوێکدا بەشی ڕاگەیاندنی لیوای پێنجی پیادەی شارەزوور ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکانی کردوەتەوە کەهەرکەسێک گردبونەوە و خۆپیشاندان بکات بەپێی یاسای سەربازی لێپرسنەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".
سەرچاوەیەک لە لیواى پێنجى شارەزوور بە شارپرێسی راگەیاند، بڕیارە بوو ئەمڕۆ کاتژمێر نۆ بەشێک لە پێشمەرگەکانی لیوای پێنجی شارەزوور گردونەوەیەکی ناڕازی ڕێک بخەن بۆ داواکردنی موچەکانیان، بەڵام بەهۆی ڕێگریکرندن و هەڕەشەکردن ئەو گردنبونەوەیە ئەنجام نەدرا.
هێزەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی نزیکەی دوومانگە موچەیان وەنەگرتووە و بڕیار بوو لەمانگی ڕابردوو سێ موچەی بێ لێبڕین وەربگرن، بەڵام تائێستا مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
Your Comment