زەبەلاحە سەربازییەکانی ئێران لە دەریا/ 4 دەستکەوتی سەربازیی گرینگی ئێران

کەشتی جەنگی مەکران، کەشتی ئوقیانووس گەڕی ڕوودەکی و کەشتی جەنگی مووشەک هاوێژی زرێ لە دەستکەوتەکانی بواری پیشە دەریاییەکان لە ساڵی 99یە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ بواری بەرگری یەکێک لەو گۆڕەپانانەیە کە لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە قورسترین گەمارۆکانی لە سەر بووە و تەنانەت ڕێککەوتنهایەکی وەکوو بەرجام گەمارۆکانی ئەم بەشەی پووچەڵ نەکردەوە. ساڵی 99 بواری بەرگری وڵاتەکەمان یەکێک لە درەوشاوەترین سەردەمەکانی خۆی تێپەڕاند.

بواری دەریایی یەکێک لە گۆڕەپانەکانی پێشکەوتن و دەسەڵاتی وڵاتەکەمان پاش شۆڕشی ئیسلامی بووە. کەشتی جەنگی مەکران، کەشتی ئوقیانووس گەڕی ڕوودەکی و کەشتی جەنگی مووشەک هاوێژی زرێ و هەروەها پەردەلادان لە دوو شاری مووشەکی هێزی دەریایی سوپا و بەرهەم هێنانی مووشەکی کروزی دەریایی "شەهید ئەبوو مەهدی" لە دەستکەوتەکانی بواری پیشە دەریاییەکان لە ساڵی 99یە.

پاپۆڕی جەنگی بەندەری مەکران

ئەم کەشتییە دوورگەیەکی بە جووڵەی 121 هەزار تۆنییە و هێزی دەریایی ئەرتەش بە گۆڕانی شێوەی بەکارهێنانی، ئەوەی کردە یەکێک لە گەورەترین کەشتییە جەنگییەکان کە ئەرکی پشتیوانی کەشتی جەنگی هێزی دەریایی ئەرتەش لە ئاوە نێونەتەوەیی و دوورەکانی لە ئەستۆیە.

ئەم کەشتییە توانای هەڵگرتنی 82 هەزار تۆن پێداویستی و کەلوپەلی هەیە و دەتوانێ بە بێ پێوەندی لە گەڵ کەنارەکان، هەزار شەوانەڕۆژ لە دەریادا بگەڕێ.

ئەم کەشتییە هەموو جۆرە پێداویستییە پێشکەوتووەکانی هەیە و دەتوانێ وەکوو کەشتی زانیاریدەر، هەموو جۆرە زانیارییەک کۆ بکاتەوە و شرۆڤەی بکات.

ناو اقیانوس پیمای شهید رودکی به نیروی دریایی سپاه ملحق شد

پاپۆڕی جەنگی ئوقیانووس گەڕی شەهید ڕوودەکی

ئەم کەشتییە قورس، چەند کارە و مەودادرێژە کە توانای هەڵگرتن و بەکارهێنانی هەموو جۆرە فڕۆکە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی هەیە.

ئەم کەشتییە بە کێشی 12 هەزار تۆن و درێژایی 150 مەتر و پانتایی 22 مەتر چەندین جۆر ڕاداری هەیە کە هەموویان بەرهەمی ناوخۆییە و لە لایەن لاوانی پسپۆڕ و لێهاتووی وڵاتەوە بەرهەم هاتوون.

بە زیاد بوونی ئەم کەشتییە قورسە بە دەفرایەتییەکانی هێزی دەریایی سوپا، ڕاسپاردەی هێزەکانی لێهاتووی سوپا بۆ بەشداری دەسەڵاتدارانە لە ئاوە دوورەکان دەستی پێ کرد.

ناو موشک انداز زره به ناوگان جنوب نیروی دریایی ارتش ملحق شد

پاپۆڕی مووشەک هاوێژی زرێ

کەشتی مووشەک هاوێژی زرێ نوێترین کەشتی مووشەک هاوێژە کە بە دەستی پسپۆڕانی هێزی دەریایی بەرهەم هاتووە، 47 مەتر دریژایی و 15 مەتر بەرزە و دەتوانێ بە خێرایی 35 گرێ دەریایی بجووڵێتەوە.

ئەم کەشتییە لە چاو نموونەکانی پێشتر، پێشکەوتووترە و خاوەن چەند جۆر سامانەی پێوەندی و شەڕی ئەلەکترۆنیکی پێشکەوتوویە.

زیاد بوونی ئەم موشەکە بە هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، بەستێنی پاراستنی ئاوەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران دابین دەکات.

News Code 36544

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =