بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە تویتێکدا هۆشداریی بە ترۆئیکای ئەورووپایی دا لەوەی کە شوێن ئەمریکا کەوتوون.
وتیشی: نامانەوێت مانگی هەنگوێنی کەس بشێوێنن بەڵام وا دیارە دیپلۆماسی بە مۆدێلی پەمپەئۆ هەر بەردەوامە.
ئەوەشی وت کە ئەمە دەبێ زەنگی هۆشداەیی نوێ بێت؛ هەڵسوکەوتی زۆربێژانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گەڵ ئەوانی تر ، بە هاتنی ترامپ دەستیپێنەکردووە و پاش ئەویش کۆتایی نایێت.
خەتیب زادە نووسی: ڕآسپاردەییەکی دۆستانەم بە ترۆئیکای ئەورووپاو یەکێتی ئەورووپا ئەوەیە کە تۆزێ بوێر بن.
Your Comment