بەرخۆدانی یەمەن پاش شەش ساڵ/ عەرەبستان لە زەلکاوی یەمەن چەقاوە

ڕۆژی 25ی مارسی 2015 بوو کە عەرەبستان بە پێک هێنانی هاوپیمانی لە گەڵ 17 وڵات ، شەڕی دژی یەمەنیان دەست پێ کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە شەش ساڵ لە بەرخۆدانی گەل و سوپای یەمەن تێدەپەڕێت و لەم ڕۆژانەدا سوپای یەمەن هێرشی زیاتری کردۆتە سەر قووڵایی ئەمنیەتی سعوودیە، لە کۆتایی دا ڕیاز ناچار بوو پێشنیاری ئاگربڕ بدات.

ساڵانی ڕابردوودا سعوودییەکان زۆر هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی ئابڕوودارانە لە زەلکاوی یەمەن خۆیان دەربێنن و تەنانەت هەوڵیان داوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان و هەندێ وڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکاییەکانیش بکەنە نێوانگێڕ بەڵام دوای هێرشەکانی بەرخۆدانی یەمەن لەم دواییانەدا ئێستا ڕیاز دەپارێتەوە بۆ ئاگربڕ.

چەند ڕۆژ لەمەوپێش وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕیاز بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن هەواڵی دا و وتی: عەرەبستان چاوەڕوانی بڕیاری بزووتنەوەی ئەنساروڵایە.

فەیسەل فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە پاگەندەی ئەوەشی کردووە کە گەڵاڵەی ڕیاز لە سەر بنەمای گەڵاڵەی پێشنیار کراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاگربڕ لە یەمەنە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی سیاسی و هەڵگرتنی گەمارۆکان و دەستبەجێ دوای ڕەزامەندی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن جێبەجێ دەکرێت.

ماوەیەک لەمەوپێش و لە سەروبەندی شەشەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی یەمەن بەرانبەر پەلاماری وەهابییەکانی سعوودییە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە 6 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان  جیهازاتی ئارامکۆیان کردە ئامانج و ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو دژی سعوودیە دەستیپێکرد.

بەرخۆدانی یەمەن ڕایگەیاند ئەم هێرشانە وڵامی ئاڵۆزیی و درێژەی گەمارۆکان و دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی یەمەنە.

ئێستا شەش ساڵ بە سەر ئەو شەڕەدا تێدەپەڕێ و گەرچی سەعوودییە خەساری زۆری لەم وڵاتە داوە و کێشەی قووڵی بۆ ئەو وڵاتە بەدی هێنا و مافی مرۆڤی بە تەواوەتی لەو وڵاتە پێشێل کرد بەڵام بە هەموو ئەمانەشەوە یەمەن خۆڕاگری کرد و تا ئێستاش خۆی تەسلیمی خواستی عەرەبستان نەکردووە.

عەرەبستان لە زەلکاوی یەمەن چەقاوە

وتەبێژی ئەرتەشی یەمەن لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو، زیاتر لە 10 هەزار سەربازی ئەرتەشی عەرەبستان کوژران و بریندار بوون.

هەروەها ئەرتەشی ئەماراتیش 1240 کەس کوژراو و برینداری بووە کە 120 کەسیان پشتڕاست کردۆتەوە.

سەرتیپ یەحیا سەریع، وتەبێژی فەرمی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، زیاتر لە 4 هەزار هێزی سوودانی لە شەڕەکانی ئەم شەش ساڵەدا کوژراون.

عەرەبستان و هاوڕێکانی پێیان وابوو دەتوانن لە ماوەی سێ حەوتەدا یەمەن داگیر بکەن کەچی ئێستا شکستی خۆیان و وڵاتانی هاوپەیمانیان دەبینن و  بۆ ئەوەی ئەم شکستە بشارنەوە، گوشاری زیاتر دەخەنە سەر خەڵکی یەمەن و پیر و گەنج و منداڵ و ژن و پیاوی سڤیل ڕەشە کوژ دەکەن.

ئەو شەڕەی کە سعوودییەکان بە بیانووی گەڕانەوەی مەنسوور هادی، سەرۆک کۆماری پێشوو بۆ سەر کورسی دەسەڵات دەستیان پێ کرد، تا ئێستا هیچ ئاکامێک جگە لە سووکی و بێ بایەخی ئەو وڵاتانە، کوژرانی هەزاران کەس لە خەڵکی بێ تاوانی یەمەن، ئاوارە بوونی چوار میلیۆن کەس و هەروەها لە ناوچوونی ژێرخانەکان هیچیتری بەدواوە نەبووە.

 یەمەنی بەهێز پاش شەش ساڵ

یەمەن پاش گەشەی زەڕادخانە مووشەکیەکانی لە هەموو کاتێ بەهێزتر و بەتواناتر بۆتەوە. بەرخۆدانی یەمەن گەشەی بە هێزی سەربازیی و جیهازاتی مووشەکی و بەرگری خۆی داوە و ئێستا بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ عەرەبستان. وای پێهاتووە کە ئێستا عەرەبستان لە بەرخۆدانی یەمەن دەترسێت و داوای ئاگربڕی لێدەکات. ئەویش رێک دوای ئەوەی یەمەن پەردەی لە ژمارەیەک مووشەکی نوێ لادا و  چەندین هێرشی نوێ و ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی دژی عەرەبستان دەستپێکرد.

جەنایەتەکانی عەرەبستان دژی  خەڵکی یەمەن

 عەرەبستانی سعوودی ئەو هەموو جەنایەتەی لە یەمەن دژی خەڵک ئەنجام داوە و ئەو هەموو خەسارەی لە ژێرخان و ئابووری یەمەن داوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی کوشتووە و برینداری کردوون  کەچی ئەوانەی پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ  بەرانبەر ئەم جەنایەتانە بێدەنگن. و هەندێ وڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکایش چەک بە عەرەبستان دەفرۆشن لە حاڵێکدا کە دەزانن بۆ کوشتنی خەڵکی یەمەنە.

لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا و پاش دەستپێکی شەڕی یەمەن، زیاتر لە 12 هەزار ئوپەراسیۆن لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە دژی عەرەبستان بەڕێوە چووە.

هەروەها سەعوودی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 260 هەزار جار و لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی زیاتر لە هەزاران جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنی کردۆتە ئامانج و زۆربەی ئەم هێرشانە، ناوچە غەیر سەربازییەکان و شارۆمەندانی کردۆتە ئامانج.

News Code 36526

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha