بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلجەزیرە، جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا لە ئامادەیی واشنتۆن بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام هەواڵی دا و وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران سەرەڕای هەموو کێشەکان، دەستکەوتێکی گەورەی دیپلۆماتیکە.
وتیشی: بە مەبەستی کەم کردنەوەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکایی لە کۆشکی سپی باس و وتووێژ دەکەین.
بورل پێشتر لە کتێبێکدا نووسیبووی کە سەرەڕای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ئێران ماوەی 14 مانگ بە تەواوەتی ئەو ڕێککەوتنەی جێبەجێ کرد.
بۆچوونی ئێوە