دەستدرێژی یەکیەتی سەعوودی بۆ یەمەن چرکەیەکیش ڕانەگیراوه

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە شەشەمین ساڵوەگەڕی دەستدرێژی یەکیەتی سەعوودی بۆ سەر یەمەن، بڵاوکراوەیەکی دەرکرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: ئەمڕۆ شەش ساڵ لە دەستدرێژی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن تێپەڕیوە و 24 میلیۆن کەسیان کردۆتە ئامانج و هەموو ڕۆژێ دەیان کەس بە هۆی بوردمان و برسییەتی، نەخۆشی و نەبوونی دەرمان گیانی خۆیان لە دەست ئەدەن.

خراپتر لەوەش ئەوەیە کە ئەم دەستدرێژییە سەرەڕای تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چرکەیەکیش ڕانەوەستا. بێ گومان ئەوەی لە یەمەن ڕوو ئەدات، هەموو جۆرە جەنایەتێک دەگرێتەوە.

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕاوەستانی پشیوانی لە دەستدرێژی، فرۆشتنی چەک بە سەعوودی بەردەوامە و کارناسانی سەربازی هەندێ وڵاتان لە کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی یەمەندا بەشدارن.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای ئەم شەڕەوە داکۆکی کردووە کە ڕیگا چارەی قەیرانی یەمەن، سەربازی نییە و ئێران لە گەڵاڵەی ئاشتی و وتووێژی سیاسی پشتیوانی دەکات.

News Code 36510

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =