بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، ئازاد نەعمان لەم بارەوە وتی: فریو دانی حکوومەتی عێراق لە لایەن ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان و پێشێل کردنی بەڵێنەکانیان لە بەرانبەر بەغدا بۆتە هۆی ئاڵۆز بوونی دۆخی سیاسی . باشتر بوونی دۆخی شارۆمەندانی هەرێم بەم پرسەوە بەستراوەتەوە.
ئەو وتیشی: بەغدا ڕەخنەی لە چەند پێشنیاری هەرێمی کوردستان گرتووە و دەوڵەتی هەرێم و نوێنەرەکانی لە پارلەمان لە هەندێ مژار کە ڕاستەوخۆ پێوەندی بە دەوڵەتی ناوەندییەوە هەیە، بەشداری دەکەن. دەوڵەتی هەرێم دەبێ بزانێت سەبارەت بە هەندێ بابەت وکوو ڕێککەوتنە بیانییەکان و دیدارە فەرمییەکان دەبێ ئیزنی بەغدا وەربگرێت.
ناوبراو لە کۆتاییشدا سەبارەت بە تووڕە بوونی خەڵک لە وەدوا کەوتنی ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا هۆشداریی دا و وتی: باشتر وایە بەرپرسانی هەرێم بۆ پاراستنی شارۆمەندانیان لە قەیرانی سیاسی و بژیوی ژیانیان، هەنگاو هەڵبگرن.
Your Comment