حامد قادرزادە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی مێهر سەبارەت بە پێداویستییەکانی گەشەی ئابووری پارێزگای کوردستان وتی: بۆ گەشەی ئابووری لە هەر شوێنێک، هەندێ شت پێویستە لەوانە دەتوانین ئاماژە بۆ کەش و هه‌وای گونجاو، ئاو، کرێکار، فرۆشیار، به‌رهه‌م هێنان و راده‌ست کردنی به‌رهه‌مه‌کان له شوینی خۆی و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌گوزارییه‌کان به باشترین شێواز، کهرهستەی پێویست، زانستی پێکهێنان و راهێنان، سه‌رمایه و هه‌ندێ پێداویستیتر به پێی جۆری کار و بار بکەین.
کوردستان هەموو پێدوایستییە سەرەکییەکانی گەشەی هەیە
ئەو بەم شێوە درێژەی بە وتەکانی دا و وتی: بوونی بیر و باوه‌ڕی گشتیی له ناو کومه‌ڵگا به گه‌شه، پاڵپشتی یاسا و به‌رپرسان، گەشەی ژێرخانه‌کان و هەروەها به‌شه‌کانی تر وه‌ک رامیاری، که‌لتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی، رێزگرتن له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که شاره‌زای بابه‌تی گه‌شه‌ن، دابینکردنی که‌ره‌سه‌و و به‌کارهێنانیان، له‌سه‌ر کار دانانی زانایانی هه‌ر بوارێک له جێگای پێویست لە گرینگترینی ئەو شتانەیە که ده‌بێت له‌به‌ر چاو بگیردرێت.
ئەم ماموستای بەشی ئابوورییە ڕاشیگەیاند: پارێزگای کوردستان خاوه‌ن زۆربه‌ی پێداویستیه‌کانی سه‌ره‌تایی وه‌ک جوغرافیا، کەش و هه‌وای پاک و خاوێن، خاک و خۆڵی به پیت، ئاو و هه‌موو پێداویستییهکانیترە به‌ڵام بۆ تا ئیستا بە شێوەی شیاو پێش نه‌که‌وتووه پرسیارێکی سه‌ره‌کییه.
قادرزادە ڕوونی کردەوە: پارێزگای کوردستان دراوسێ وڵاتی عێراقه و پتر له 220 کیلومه‌تر له گه‌ل ئه‌م وڵاته سنووری هاوبەشی هه‌یه و به درێژایی مێژوو هات و چۆ و کرین و فروشتنی تیدا کراوه، له باره‌یی که‌لتوری، زمانی دایکی، ئایینی و زور شتی‌تر لێک نزیکن و ئه‌مەش دەرفەتێکی زۆر گرینگه.
هەروەها ده‌وڵه‌مه‌نی له ئاو، گیا و خه‌ڵکی لێهاتوو له بابه‌تی زانست و تێکۆشان بۆ ڕێخستنی کار و بار هەموو دەرفەتی گەشەدان بەم پارێزگایەن به‌ڵام به داخه‌وه گەڵاڵەی تایبەت بە مەبەستی گەشەی ئابووری کێشەی هەرە گەورەی هەیە.
کەڵک وەرنەگیران لە کەسانی شارەزا
ناوبراو کێشەی گەڵاڵەکانی بەم شێوەیە لێک دایەوە و وتی: لەم گەڵاڵانەدا که‌متر له شاره‌زاکانی بواره جۆراوجۆرەکان کەڵک وەرگیراوە و زۆربه‌ی که‌سایه‌تییه سه‌ره‌کییه‌کان به پێی لایه‌نگری دا ده‌نرێن و زانستیان له‌و بوارانەدا نییە.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە زۆربه‌ی گهڵاڵەکان لێکۆڵینەوەی باشیان لە سەر نەکراوە، ڕەخنەی لەم جۆرە کارانە گرت و وتیشی: بەداخەوە ئامار و زانیاری ته‌واو بۆ ده‌ست پێ کردنی گهڵاڵەکان یان له به‌ر ده‌ستدا نییه یان راده‌ست ناکرێت.
ئەم ماموستای زانکۆیە پێی وایە پارێزگای کوردستان به 1700 ئاوایی و 2800000هه‌زار هێکتار (دۆنم)زه‌ویی کیڵگهیی، له‌وه‌ڕگا، دارستانی جه‌نگه‌لی، ئاو و خاکی به پیت و خه‌ڵکی لێهاتوو ئه‌توانێت گه‌شه بکات بەو مه‌رجەی کە هەلی شیاو بۆ توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ توێژەران بڕەخسێت..
هاوکاری پێویست بۆ گەشەپێدانی ئابووری کوردستان
قادرزادە هاوکاری پێویست بۆ کۆ کردنەوەی ئامار و زانیاری پێویست وهه‌روه‌ها راده‌ست کردنی ئامارەکان لە لایەن شوێنە دەوڵەتییەکان، به کار هێنانی زیاتری ده‌نگ و ره‌نگی ناوه‌ندی کوردستان بۆ راهێنانی گشتی خه‌ڵک، رێ خۆش کردن بۆ ماموستایان و زانایانی تایبەتی ئەم بوارە بۆ بەرەوپێش بردنی گەڵاڵە و بەرنامەکانیان، په‌ره‌ی بازرگانی و خزمه‌تگوزاری، خۆ بواردن لە بەرهەم هێنانی بەرهەمی بێ سوود و بەرگری کردن لە لەناوچوونی سەرمایەکانی لە دیکەی مەرجە پێویستەکانی گەشەی ئابووری لە هەموو وڵات و بە تایبەت پارێزگای کوردستان ناو برد.
ناوبراو له کۆتاییدا وەبیری هێنایەوە: گه‌شه له کوردستان زیاتر له جاران پێویستی به چاره‌سه‌ری فکری بۆ داڕشتنی گهڵاڵهکانه. ئه‌گه‌ر به شێوەی شیاو له سه‌رمایه‌ی که‌سایه‌تییه‌کان و زانیاری زانایان که‌ڵک وەرنهگرین، خزمه‌تگوزاریه گه‌شه‌ییه‌کان ئه‌توانێت رەنگدانەوەی پێچه‌وانه‌یان ببێت.
بۆچوونی ئێوە