داخوازیی نێودەوڵەتی دژی تورکیا بەبۆنەی کڕینی نەوتی هەرێمی کوردستان

ژمارەیەک لە نوێنەرە کوردەکان لە فرۆشی نەوتی هەرێم لەلایەن تورکیاوە و هەندیک لایەنی دیکەش بۆ ماوەی 50 ساڵ لە بەرانبەر وەرگرتنی ملیارها دۆلار قەرز لە ساڵانی دوایی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، پێدەچێت ئەو داخوازییەی کە دەوڵەتی عێراق لە دادگای بازرگانی سەر بە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس دژی تورکیا سەبارەت بە فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان لە خاکی تورکیا پێشکەشی کردووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی ڕاستەقینە لە قەیرانی نێوان سێ لایەنەکە هەوڵێکی جیدی نەبێت.

بە پێی نووسراوی ئیندیپندنت عەرەبی، ئەو داخوازییە کە دەوڵەتی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە هەفتەکانی کۆتایی لە پۆستەکەی خۆی پێشکەشی کردبوو قۆناغی جیاوازی تێپەڕاند و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتریش لە کۆتایی ساڵی 2014 هەڵیپەسارد و لە سەرەتای ساڵی 2017 دیسان دۆسیەکەی خستە ڕوو و چەند ڕۆژی کۆتایی دەوڵەتەکەی دیسان هەڵیپەسارد، پاشان عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشراوی عێراق لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگرت.

داخوازیی دەوڵەتی عێراق لە تورکیا

سەرەڕای ئەوەی کە پارتە شیعەکان مستەفا کازمیان وەکوو هاوپەیمانی حکومەتی هەرێم دەهێنایە ئەژمار، بڕیاری دەوڵەتی کازمی بۆ کردنەوەی ئەو دۆسیە شۆک هێنەر بوو، بەتایبەتی کە ئەو بڕیارە دوای دیداری کازمی لە تورکیا لە 17 ی دیسەمبەری  2020 درا.

بە پێی ئەو داخوازییە، دەوڵەتی عێراق داوای لە دەولەتی تورکیا کردووە کە لە ئەنجامی هەناردە کردنی ئەم دواییەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوو بێ پشت ڕاست کردنەوەی دوەڵەتی عێراق، نزیک بە 26 ملیار دۆلار بداتە عێراق.

بە بڕاوی نوێنەرە کوردەکان، ئامانج لە ئەو هەوڵە، گوشار خستنەسەر پارتە کوردییەکان بۆ چوونە دواوە لە بەرانبەر دەوڵەتی ناوەندی لە هەندێک دۆسیە کیشەلەسەرەکانە.

کارتی گوشاری هەولێر

بە پێی قسەی جومال کوگار، نوێنەری عێراق و ئەندامی کومیتەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەگەر دەوڵەتی فیدراڵ گوشار بخاتە سەر تورکیا، دەوڵەتی تورکیا لە ئەو بارەوە لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵ دانوستان دەکات و چاوەڕوانی دەکرێت لە ئەو حاڵەتەدا، ئەنقەرە گوشار بخاتە سەر هەرێمی کوردستان و ئەو ئەگەرە هەیە کە تورکەکان بەدوای دانوستانی قەرەبوو کەرەوە لەگەڵ عێراق بن کە ئەگەری هەیە ئەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبێت.

ئێحسان شمری، سەرۆکی ناوەندی بیری سیاسی لە عێراقی دەڵێت: خستنەڕووی دووبارەی ئەو داخوازییە لە ئەم کاتەدا دەتوانێت بە واتای ڕێکنەکەوتن لەگەڵ تورکیا لە وباری داراییەکانی عێراق بێت کە لە بانکەکانی تورکیایە و لە هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بەدەست هاتووە و لە حەسێبەکانی هەرێمی کوردستانە.

شمری زیادی کرد ئەو کارە بەشێک لە گوشارەکان لە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگیرانی هەناردە کردنی نەوت، سەربەخۆ لە دەوڵەتی فیدراڵە و ئەوەش هۆکاری نیشان نەدانی کاردانەوەی بەغدا بە ئەو بابەتەیە کە لە چاوەڕوانی چارەسەری کێشە داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولیر و ئەنقەرەیە، سەرەڕای هەبوونی کێشەی دارایی و گرێبەستی 50 ساڵە بۆ هەناردە کردنی نەوت بۆ تورکیا.

شمری ئاماژەی دەکاتە ئەو خاڵە کە دەوڵەتی ناوەندی نایەوێت ئەو بابەتە ببێتە هۆی ئاڵۆزی لە نێوان بەغدا و هەولێر و چاوەڕوانی چارەسەری سێ قۆڵیی کێشەکانی  نێوان بەغدا و هەولێر و ئەنقەرەیە.

ژمارەیەک لە نوێنەرە کوردەکان لە فرۆشی نەوتی هەرێم لەلایەن تورکیاوە و هەندیک لایەنی دیکەش بۆ ماوەی 50 ساڵ لە بەرانبەر وەرگرتنی ملیارها دۆلار قەرز لە ساڵانی دوایی هەواڵیان دا.

شیاوی باسە کە بەغدا و هەولێر چەندین ساڵە کە بەهۆی هەندێک پرسی کێشە لەسەرەوە، لەوانە سنووردار کردنەوەی ئیختیاراتی دەوڵەتی فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان و هەناردە کردنی نەوت و ناوچە کیشەلەسەرەکان تووشی کێشەن.

News Code 36399

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =