سیاسەتی ئێران سەبارەت بە بەرجام کردار لە بەرانبەر کردارە

سەرۆک کۆمار لە وتوویژی تەلەفونی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وتی: سیاسەتی یەک لایی کەرەوەی ئێران لە بەرجام کردار لە بەرانبەر کردارە.

بە پێی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وتی: هاوکارییە نێونەتەوەییەکان بە هۆی سیاسەتەکانی ترامپ تووشی خەسار بووە و بەداخەوە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و شۆرای هیمنایەتی لەم ماوەدا بێ لایەن نەبووە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە ئەم کێشە چارەسەر بکەین.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی یەک لایی کەرەوەی ئێران لە بەرجام کردار لە بەرانبەر کردارە، ڕایگەیاند: پێبەند نەبوون بە بەڵێنەکان لە لایەن لایەنە ئەورووپییەکانەوە نەک هەر دەبێتە هۆی بێ باوەڕی خەڵک، بەڵکوو پێوەندییەکان تووشی کێشە دەکات.

ڕۆحانی داکۆکی کرد: ئەمریکا لەحاڵێکدا باسی گەڕانەوە بۆ بەرجام دەکات کە تا ئێستا هیچ کارێکی لەم بارەوە نەکردووە. هەموو ئەو کارانەی ئێران تا ئێستا کردوویەتی لە بازنەی بەرجام و ئەو رێککەوتنە بووە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوین کێشەی زۆری هەیە، وتی: ئێران ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ناوچە ڕادەگەینێت.

بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیاش وتی: ئێمە و هەموو لایەنەکانیتر خوازیاری پاراستنی ئەم ڕێککەوتنەین و هەموو دەبێ بۆ دۆزینەوەی چارەسەر هەوڵ بدەین. ئێمە ئامادەیی ئەوەمان هەیە لەم ڕێککەوتنە پشتیوانی بکەین.

News Code 36368

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =