بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەسیرە، عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنسارۆڵای یەمەن لە وتەکانی خۆیدا باسی شەهید حسێن بەدرەدین حوسی کرد و وتی: هەرچەندە سەبارەت بەو کەسایەتییە باس بکەین کەمە. ئەو ڕێگایە ئێمە دەیپێوین، درێژەی ڕیگای شەهید حسێن بەدرەدین حوسیە و تا ئێستاش لە گەڵ ئەو قەیرانانە رووبەڕووین.
ئەو وتیشی: سەرکەوتنی حیزبوڵا لە ساڵی 2000 سەرکەوتنی هەموو نەتەوەی ئیسلامی بوو و لە سەر ئەم نەتەوە کاریگەری دانا و هیوای خستە دڵی خەڵکەوە. دوژمنان لە گرینگی سەرکەوتن تێگەیشتن و بە مەبەستی بەرگری کردن لەوە و پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان بە سەر وڵاتە ئیسلامییەکان چالاکیان دەکرد.
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنسارۆڵای یەمەن داکۆکی کرد: دوژمنان هەوڵیان دا لە بەرانبەر ئولگووی حیزبوڵا کە ئولگوی خۆڕاگری خەڵکییە و سەرکەوتنی پێک هێنا و سەربەخۆیی و ئازادی هێنایە ئاراوە، بەرەنگاری بکەن.
حیزبۆڵا نموونەی سەرکەوتووی خۆڕاگری خەڵکی و سەرکەوتن بوو
ئەلحوسی وتی: ئەمریکییەکان و زایۆنییەکان دەیانەوێ نەتەوەی ئێمە لەم دۆخەدا بمێنێتەوە و پێش نەکەوێ بۆ ئەوەی هیچ لەمپەرێک بۆ ئەوان نەبێت. ئەو ئولگووەی حیزبوڵا نیشانی دا، نموونەی سەرکەوتووی خۆڕاگری خەڵکی و سەرکەوتن بوو بۆیە دوژمنان ویستیان لە گەڵ ئەم ئولگووە بەرەنگاری بکەن.
ئەو لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: مەبەستی دوژمنان ئەوە بوو زیان بە پێگەی ئیسلام بگەینن و تەکفیرییەکان بوونەتە ئامرازی سەرەکی بەڕیوە بردنی پرۆژەی ئەمریکی-ڕۆژاوایی-ئیسرائیلی وەکو ئەوەی کە 11 سێپتەمبەر ڕووی دا.
حوسی داکۆکی کرد: تەکفیرییەکان ئولگووی سازکراو بۆ سەلماندن و مانەوەی دەسەڵاتی ئەمریکان و لە ڕیگای گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێن. ئەوان بە پێی خواستی ئیسرائیل چالاکی دەکەن.
ناوبراو داکۆکی کردە سەر دوژمنی لە گەڵ چالاکی تەکفیرییەکان لە لایەن جیهانی ئیسلامەوە و وتی: لە ئامانجەکانی ڕۆژاواییەکان دەسەڵات بە سەر موسوڵمانان و داگیر کردنی سەرچاوەکانیانە.
ملکەچی ئاکاری شیاوی مرۆڤی نییە و ئەم وڵاتە لە بەرانبەر ئەمریکا مل کەچ ناکات
هەروەها وتیشی: بە ئامانج کردنی وڵاتی ئێمە لە لایەن ئەمریکاوە مەترسیدارە و گەر ئەم نەتەوە لە بەرپرسیاریەتی خۆی لە بەرانبەر ئەمریکاوە دوور کەوێتەوە، بە واتای ملکەچ کردنە. ملکەچی ئاکارێکی شیاوی مرۆڤی نییە و نەتەوە ئازادەکان ئەوە قبووڵ ناکەن.
ئەو بە ئاماژە بە هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ عێراق و ئەفغانستان، داکۆکی کرد: ئەمریکا بەدوای هێرش بۆ هەندێ وڵات نییە بەڵکوو دەیەوێ بنکەی سەربازی لە ناوچە ستراتیژیکەکان ساز کات و ئەمەش لە یەمەن ڕووی دا. ئەمریکییەکان بە بیانووی فێرکاری ئەرتەش چوونە ناو ئەو وڵاتە و پاشان بنکەی سەربازییان ساز کرد.
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنسارۆڵای یەمەن لە درێژەدا وتی: دەسەڵاتی سەربازی شێوەیەک لە پیشێل کردنی مافی یەمەن وەکوو وڵات بوو و ئاکامەکەشی ساز کردنی هێرشی ئاسمانی و زەوینی لە هەموو شوێنەکان بوو. ئەمریکییەکان لە گەڵ هەموو گرووپە سیاسیەکانی یەمەن پێوەندییان ساز کرد بۆ ئەوەی لە سەر نزیک بوونەوە بە ئەمریکا ڕیکابەری بکەن.
کێشەی نێوان گرووپە یەمەنییەکان بۆتە لەمپەری خزمەت کردن بە خەڵک
ئەو داکۆکی کرد: دۆخی سیاسی و کێشەی نێوان گرووپە یەمەنییەکان بۆتە لەمپەر بۆ خزمەت کردن بە خەڵک. ئەمریکییەکان تەنانەت بە دەستێوەردان لە کتێبە فێرکارییەکان، هەر شتێکیان دەویست زیادیان دەکرد و ئەوەی پێیان خۆش نەبوو دەیانسڕییەوە. ماموستاکانیان کردبووە ئامانج بۆ ئەوەی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان هاوکارییان لە گەڵ بکەن. ئەوان تەنانەت لە گەڵ قورئان بەرەنگارییان دەکرد.
حوسی ئاماژەی بۆ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ داگیرکردنی سەرچاوە نەوتییەکانی یەمەن کرد و وتیشی: ئەوان دۆخەکەیان وەها گۆڕیوە کە ژیانی خەڵک و دۆخی ئابوورییان پێش کەڵک وەرگرتن لە نەوت باشتر بوو. هەروەها دەیانویست بەرهەمە ناوخۆییەکان واتا گەنم تووشی زیان بکەن و گەشە بە مادە هۆشبەرەکان لەم وڵاتە بدەن.
ئەمریکا دەیەوێ پەرە بە نەخۆشییەکان لە یەمەن بدات
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان دەیانویست ئەیدز و دیکەی ئەو جۆرە نەخۆشیانە بۆ لە ناو بردنی لاوانی یەمەن پەرە بدەن بۆیە خواردن و دەرمانی ئالوودەیان لە ناو خەڵک بڵاو دەکردەوە. ئەوان هەموو یەمەن واتا بەرپرسان و شارۆمەندان و هەموو چینەکانیان کردبووە ئامانج و لە پێناو گەشەی دووبەرەکی ناوچەیی، ئایینی و ڕەگەزی هەنگاویان هەڵدەگرت. بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی بنەماڵەکان لە ژێر ناوی کۆمەڵگای مەدەنی هەندێ ڕێکخراوەیان ساز کرد کە خەساری زۆری بەدواوە بوو.
ئەو داکۆکی کرد: ئەمریکییەکان بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلیان لە بەرچاو دەگرت و بۆ ڕێککەوتنی ئیسرائیل و یەمەن هەوڵیان دەدا. هەروەها هەوڵیان دەدا بەستینێک بۆ ڕاهاتنی ئەو دوو وڵاتە پێکەوە ساز بکەن بۆیە لە بواری گەشتیاری و ئابوورییەوە چالاکییان دەکرد.
هەروەها ئاماژەی بۆ دیدار و چاوپێکەوتنی بەرپرسانی پێشووی یەمەن لە گەڵ زایۆنیستەکان کرد و وتی: گەر درێژەیان بەم کارانە بدا، ئێستا چارەنووسی یەمەن بە شێوەیەکیتر بوو.
گەڵاڵەی قورئانی ئەلحوسی یەمەنی ڕزگار کرد
حوسی وتی: لەم دۆخەدا گەڵاڵەی قورئانی باسی لە سەر کرا و سەید حسێن بەدرەدین ئەلحوسی پێش ئەوەی ئەم وڵاتە بڕووخی، هاتە مەیدانەوە. ئەم گەڵاڵە قورئانییە ئیزنی بێدەنگی لە بەرانبەر ئەو مەترسییە گەورەی نەدا کە دەیویست ئیسلام لە ناو ببات. ئەم گەڵاڵە بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ئەمریکا و تەکفیرییەکان پێویست بوو.
ئەنسارۆڵا ڕێکخراوە نییە، خەڵکە
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنسارۆڵای یەمەن داکۆکی کرد: شەهید ئەلحوسی درۆی دیموکراسی ئەمریکای ئاشکرا کرد. پۆمپێئۆ ئەنسارۆڵای خستە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە بەڵام ئەنسارۆڵا ڕێکخراوە نییە، خەڵکە. ئەم ناوە ناوێکی قورئانییە و تەنیا ناوی ڕێکخراوە یان حیزبێک نییە.
وتیشی: ئێمە ناوی حوسیمان بۆ خۆمان دانەناوە بەڵکوو دوژمنانی ئێمە ئەو ناوەیان داناوە و ئێمە قبووڵی ناکەین چونکوو بەستراو بە شاری حوسە و گەڵاڵەی ئێمە تەنیا لە یەک شاردا سنووردار ناکرێتەوە بەڵکوو گەڵاڵەیەکی قورئانییە. ئێمە لە گەڵ هەموو ئازادەکان و جوامێرانی نەتەوەکەمان درێژە بە خۆڕاگری ئەدەین و لە گەڵ یەکیەتی ئەمریکی-سەعوودی- ئەماراتی و زایۆنی بەرەنگاری دەکەین.
مارب لە سەرەتاوشەوە ئاسایشی نەبووە
حوسی ڕوونی کردەوە: دوژمنان دۆخی مارب بە شێوەیەک پیشان ئەدەن کە گوایا بەرەکانی هێمن بووە و ئەرتەش و کومیتە خەڵکییەکانی یەمەن ئاگریان تێ بەرداوە. ئەم بەرە لە سەرەتاشەوە گڕی تێ بەر ببوو و هەرگیز ئاسایشی نەبینیوە. بوونی چەند میلیۆن ئاوارە لە مارب درۆیەکی گەورەیە. چەند ئەردوگا هەیە کە ئێمە ئەوانە ناکەینە ئامانج.
Your Comment