بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کێبڕکێیە بە بابەتی ئازاد لە ساڵی 2019 بەڕێوە چوو و 18 هەزار و 593 بەرهەم لە 73 وڵاتی جیهانەوە نێردرایە نووسینگەی ئەو کێبڕکێیە.
بە پێی ئەم هەواڵە سەیران مەلازادە 14 ساڵان ئەندامی ناوەندی ژمارە دووی ناوەندی مەهاباد نیشانی بڕۆنز و لۆحی ڕێزلێنانی ئەو کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەی وەرگرت.
هەروەها فاتمە سدقی 13 ساڵان ئەندامی ناوەندی شاری نەغەدە توانی دیپلۆمی شانازی ئەو کێبڕکێیانە وەربگرێت.
شیاوی باسە ناوەندی پەروەردەی بیری منداڵان و تازەلاوانی پارێزگای ئاەزەربایجانی ڕۆژاوا بە ناردنی 102 بەرهەمی ئەندامانی خۆی لە بیست و حەوتەمین کێبڕکێی نێودەوڵەتی وێنەکێشی منداڵانی ئەنجومەنی هیکاری وڵاتی ژاپۆن بەشداری کرد.
بۆچوونی ئێوە