ئەمریکا: چاوەڕوانی پێشنیاری سازێنەری ئێرانین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چاوەڕوانی پێشنیارێکی سازێنەر لەلایەن ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە پێشنیاری ئەو وڵاتە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی کە واشنتۆن چاوەڕوانی پێشنیارێکی سازێنەر لەلایەن ئێرانەوەیە.

نێد پرایس وتی: ئێمە لێدوانی جیاوازمان لەلایەن ئێرانەوە بینیوە و چاوەڕوانی پێشنیارێکی سازێنەر لەلایەن تارانەوەین.

پرایس بە ئاماژە بە پێشنیاری یەکێتی ئەورووپا بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی نافەرمی لە چوارچێوەی 5+1 زیادی کرد: ئێمە هەر لە سەرەتاوە وتمان کە دیپلۆماسی باشترین ڕێکار بۆ کێشەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانە. ئامانجی کۆتایی ئێمە قەدەغەی هەمیشەیی و سنووردار کردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران و دڵنیا بوونەوە لە ئەوەین کە ئێران هەرگیز ناتوانێت چەکی ناڤۆکی چێ بکات.

News Code 36346

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =