AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١٨ ٠٩:٢١

سەرۆکی پێنتاگۆن :

ئەمریکا لە کات و شوێنێکی لەباردا وەڵامی هێرشی سەر عەین ئەسەد دەداتەوە

ئەمریکا لە کات و شوێنێکی لەباردا وەڵامی هێرشی سەر عەین ئەسەد دەداتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە کات و شوێنێکدا کە خۆی هەڵیدەبژێرێت وەڵامی هێرشی مووشەکی ئەم دواییە بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لۆید ئاستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: پێنتاگۆن درێژە دەداتە لێکۆڵینەوەکانی خۆی بۆ دەرخستنی لایەنی بەرپرسیار لە هێرش بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد کە بووە هۆی مەرگی بەڵێندەرێکی ئەمریکی لە ئەو بنکەیە.

ناوبراو جەختی کرد: دەمانەوێت جەخت بکەین، دەزانین بەرپرسی ئەو هێرشە کێیە، پەیامی ئێمە بۆ ئەو کەسانە کە ئاوەها هێرشگەلێک ئەنجام دەدەن ئەوەیە کە ئێمە ئەوەی کە ڕاست و باش بێت لە بەرگری لە خۆمان، هەڵیدەبژێرین.

وەزیری بەرگری ئەمریکا زیادی کرد: ئەگەر بڕیار بدەین کە ئەبێ بە ئەو هێرشە وەلام بدەینەوە لە کات و شوێنێک کە خۆمان هەڵیدەبژێرین، گورزی خۆمان دەوەشێنین.

News ID 36327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha