بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سانا، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دیدار لەگەڵ بەسام سەباغ، نوێنەری نوێی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە گفتوگۆی کرد.
ئەمیدانری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەو دیدارەدا لەسەر پێداویستی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بۆ بەدی هاتنی هەوڵە بنەڕەتییەکان لە ئەو وڵاتە جەختی کرد.
گۆترێش بە ئاماژە بە مێژوو و فەرهەنگی نەتەوەی سووریا وتی: من لە ڕەوتی چالاکییەکانی خۆم و هاوکاری لەگەڵ خەڵکی سووریا لەگەڵ ئەخلاق و هەستی میوانداری ئەوان ئاشنا بوومەوە و ڕێزێکی تایبەتم بۆیان هەیە.
گۆترێش هەروەها لە ڕەوتی ئەو دیدارە داوای گەیاندنی سڵاوی گەرمی خۆی بە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریای کرد.
لەلایەکی تریش بەسام سەباغ لەسەر ئامادەیی دیمەشق لەسەر هاوکاریی تەواو لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکانی جەختی کرد.
بۆچوونی ئێوە