AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١٦ ٠٧:٤٠

بۆ یەکەم جار؛

یەکەمین بڵاوگەی تایبەت بە منداڵان بە زمانی کوردی لە سنە مۆڵەتی وەرگرت

یەکەمین بڵاوگەی تایبەت بە منداڵان بە زمانی کوردی لە سنە مۆڵەتی وەرگرت

"پەپوولە" یەکەمین بڵاوگەی تایبەت بە ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان لە سنە دەستی بە کار کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم بڵاوگەیە مۆڵەتی فەرمی لە لایەن ئیرشادەوە وەرگرتووە و لە شاری سنە چالاکی دەکات.

گەرچی هەموو بڵاوگەکانی کوردستان بەشێک بۆ ئەدەبی منداڵان تەرخان دەکەن و بەرهەمیشیان چاپ و بڵاو کردۆتەوە بەڵام تا ئێستا بڵاوگەیەک تایبەت بە ئەدەبی منداڵان نەبووە.

"پەپوولە" یەکەمین بڵاوگەیە لە ڕۆژهەڵاتی ئێران کە تایبەت بە ئەدەبی منداڵانە و دەتوانێ دونیایەکی نوێ بەرەوڕووی ئەو نووسەر و شاعیر و چیرۆک نووسانە بکاتەوە کە دەیانەوێ بەشێوەی جیدی لەم بوارەدا کار و چالاکی بکەن.

ئارش مێهرەبان بەڕێوەبەر و فاتمە ئیبراهیمی بەرپرسی ئەم بڵاوگەیە و بە وتەی خۆیان ئەم بنکەیە دەبێتە خاڵی وەرچەرخانێک لە بواری چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی منداڵان.

مێهرەبان بەڕێوەبەری ئەم بڵاوگەیە دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت  ئەو بەرهەمانە چاپ بکەین کە بنەماکانی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان تێیدا ڕەچاو کرابێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم بڵاوگەیە لە تیمێکی پسپۆڕ پێک هاتووە و دەرچووانی بەشە جۆربەجۆرەکانی زانکۆن و هەوڵمان ئەوەیە کە بتوانین بە شێوازێکی باش و سەردەمیانە و پرۆفێشناڵ کتێبی نووسەران پاش هەلسەنگاندنیان بخەینە بەر چاپ و بڵاوکردنەوە.

News ID 36299

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha