بە پیی هەواڵی مێهر، ڕێبەری مەزنی شۆڕش ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی نەمام چاندن و حەوتەی سەرچاوە سروشتییەکانەوە دوو نەمامی چاند.
ئایەتۆڵا خامنەیی ڕوەک و بۆشاییە سەوزەکانی بابەتێکی گرینگی ژیانی مرۆڤ زانی و وتی: چاندنی دار لە ڕیزی ئەو کارانەیە کە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا داکۆکی کراوەتە سەری.
ناوبراو ڕووخان و نەپاراستی ژینگەی بەڵایەکی مەزن ناو برد کە داهاتووی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە و داوای لە هەموو بەرپرسان و خەڵکیتر کرد کە بۆ پاراستنی هەوڵ بدەن.
ناوبراو لە بەشێکیتری وتەکانیدا باسی کۆرۆنای کرد و وتی: ساڵی پێشوو لە کاتی سەری ساڵی نوێدا خەڵک خاڵە تەندروستییەکانیان ڕەچاو کرد و کۆرۆنایان لە وڵاتەکەمان دوور خستەوە بەڵام ئەمساڵ مەترسی زۆرترە و هەمووان دەبێ خاڵەکان لە بەرچاو بگرن و خۆیان بپارێزن.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هەروەها ئاماژەی بۆ ئەو کێشانە کرد کە بە هۆی کۆرۆناوە دروست بوون و وتیشی: گەر کۆرۆنا درێژەی ببێت بێگومان کێشەی بژیوی خەڵک زۆرتر دەبێتەوە بەڵام هەموو ئەو کێشانە ڕێگا چارەی هەیە و چەند جار لە دانیشتنەکاندا باسمان کردووە و ڕێگا چارەکانمان بە بەرپرسان وتووە.
Your Comment