کورتە فیلمی "لەکە"  خەڵاتی باشترین فیلمی لە ئەمریکا وەرگرت

کورتە فیلمی "لەکە" لە درێژەی سەرکەوتنە نێونەتەوەییەکانیدا خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی Tryon film festivalی بردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم کورتەفیلمە لە لایەن شۆڕش وەکیڵی و لە سەر بابەتی مافی مرۆڤ و ئاشتی بە هاوکاری سینەمای لاوانی سنە بەرهەم هاتووە.

فیلمی لەکە تا ئێستا لە فستیڤاڵە نێونەتەوەییەکان لە وڵاتانی ئەمریکا، هیند، ئیتالیا، ئینگلیس و ئێران چەندین خەڵاتی بردۆتەوە. ئەم فیلمە لە شێوازی ڕیالیزمی جادوویی و سوورێئال بەرهەم هاتووە و کاریگەری شەڕ و توندوتیژی وێنا دەکات.

News Code 36294

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =