پەلە ناکەین لە وەڵامدانەوە بە هێرشێ مووشەکی بۆ سەر عەین ئەسەد

وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی وتی واشنتۆن لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی ئەم دواییە بۆ سەر عەین ئەسەد پەلە ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێنیفێر ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی شەوی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە کۆشکی سپی بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەرپرسانی ئەمریکا هێشتا خەریکی لێکدانەوەی پاشهاتەکانی هێرشی مووشەکی نوێ بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدن، پاگەندەی کرد: ئێمە لەم دواییەدا بە ئەو جۆرە هێرشانە دژی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانییەکە، بە شێوەیەکی گونجاو و شیاو و یاسایی وەڵاممان داوەتەوە. هەر ئەوە ئولگووی ئێمە دەبێت بۆ داهاتووش.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامی هێرشی زیاتر لەلایەن ئەمریکاوە لە کاردانەوە بە ئەو هێرشە مووشەکییە، وتی: ئەگەر بگەینە ئەو ئاکامە کە وەڵامی زیاتر پێویستە، هەوڵ دەدەین و کات و شێوەکەشی خۆمان هەڵیدەبژێرین. ئەو بژاردە بەردەوام لەبەردەستمانە.

وتەبێژی کۆشکی سپی بە ئاماژە بە ئەوەی کە گرووپی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا سەرلەبەیانی چوارشەممە لەو بارەوە ڕاپۆرتێکی پێشکەشی جۆبایدن کردووە و بایدن وردەکارییەکانی بینیوە، وتی: ئەوەی کە ئەنجامی نادەین ئەوەیە کە بەپەلە بڕیار نادەین کە ئاڵۆزییەکان زیاتر ببێتەوە یان بکەوینە ناو کایەی دوژمنانەوە.

News Code 36282

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =