AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١١ ١٢:٤٢

جێگری سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی:

نابێ ئیزنی مانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە بدرێت

نابێ ئیزنی مانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە بدرێت

نیکزاد وتی: نزیک بوونەوە بە سنوورەکانی ئێران وەڵامێکی ڕووخێنەری بەدواوە دەبێت و ئێران بەردەوام بە ڕێزەوە ڕوانیویەتە دراوسێکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر نیکزاد لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی قەرەباغ 17 ڕەبیع ڕایگەیاند: دژایەتی ئیستکبار، خەڵک ساڵاری دینی، ڕۆڵ گێڕانی خەڵک لە کۆمەڵگا و ئیدارەی وڵات و چوونە دواوە بەرانبەر دوژمنان بنەمایەکی نەگۆڕ لە قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بووە و بەرگری لە وڵاتانی ئیسلامی لە هەر کوێی جیهان یەکێک لە بنەما نەگۆڕەکانی شۆڕشی ئیسلامییە.

ناوبراو وتیشی: ڕێبەری شۆڕش لە پرسی لەناوبردنی ئیسرائیل قسەکانیان وت؛ لە پرسی قەرەباغیش هەڵوێستی خۆیان وتەوە؛ هەموو ولاتەکان بزانن کە لە 42 ساڵی ڕابردوو ئێران گەورەترین پەناگەی ئەمن بۆ برا و خوشکە موسڵمانەکان بووە.

News ID 36241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha