ئامادەیی نووری مالکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانیی عێراق

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیری هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەخباری عێراق، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیری ئامادەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر لایەنە سیاسییەکان من بۆ پۆست یسەرۆک وەزیری هەڵببژێرن، ئامادەم کە ئەو پۆستە قبوول بکەم.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی: سەرەڕای ئەوەی کە قبوول کردنی پۆستی سەرۆک وەزیری زۆر ئەستەمە بەڵام ئەگەر عێراقییەکان من هەلببژێرن، دیسان ئەو پۆستە قبوول دەکەم.

مایلی چەند ڕۆژ لەمەوپێش لە پەیامێکدا داوای بەشداری چالاک و بەربڵاوی گەنجانی عێراقی لە هەڵبژاردنی پیشوەختەی پەرلەمانی کردبوو.

News Code 36237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha