بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی شەممە قۆناغی دووهەمی خولی لابردنی کێبڕکێیەکانی خولی دەستە یەکی باسکە پیاوانی ئیران بەڕێوە چوو و نوێنەرەکانی کوردستان بەرانبەر ڕکابەرەکانیان وەستان.
لە یەکێک لە ئەو یاریانە، دوو یانەی مەهرامی تاران و پاسی ناجای کامیاران چوونە کێبڕکێیەوە.
یانەی پاس یاریی پێشووی خۆیی بە سەرکەوتنەوە کۆتایی هێنابوو بەڵام یانەی مەهرامی تاران توانی قوتابیەکانی فایق عەبدی شۆک بکات و بە ئانجامی 101 بە 88 یاریەکە بباتەوە.
یانەی پاس بە ئەو ئەنجامەوە لە خولەکە لابرا، چونکوو یاریی یەکەم بە ئەنجامی 110 بە 105 لە سوودی پاس کۆتایی هاتبوو بەڵام جیاواز خاڵ لە یاریی دووهەم، لە سوودی مەهرام بوو و بەم شێوەیە نوێنەرای تاران چووە قۆناێ دوایی کێبڕکێیەکان.
لە گرووپی یەکەمی ئەو کێبڕکێیانەش یانەی باسکەی کوردستان چووە کێبڕکێی یانەی باسکەی قوم کە ئەم یاریەش وەکوو یاریی قۆناغی یەکەم بە ئەنجامی 73 بە 64 لە سوودی یانەی باسکە کوردستان کۆتایی هات.
Your Comment